ئه‌نشتاین له‌لایه‌ن چه‌ند ئافره‌تێكه‌وه ده‌عوه‌ت ده‌كرێت
- Hiwa Mustafa
- 16 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة

ئه‌نشتاین له‌لایه‌ن چه‌ند ئافره‌تێكه‌وه ده‌عوه‌ت ده‌كرێت یه‌كێكیان داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی (بیردۆزی ڕێژه‌یی) لێ ده‌كات. ئه‌ویش ده‌ڵێ ڕۆژێك پیاوێكی كوێرم بینی گوتم من حه‌ز له ماسی ده‌كه‌م. گوتی: ماسی چییه؟ گوتم: وه‌كو ئاوێكی سپییه. گوتی: ده‌زانم ئاو چیه به‌ڵام ڕه‌نگی سپی چییه؟ گوتم: وه‌كو په‌ڕی قازێكی سپییه. گوتی: ده‌زانم په‌ڕ چیه به‌ڵام قاز چۆنه؟ گوتم: په‌له‌وه‌رێكه گه‌ردنی درێژه و پێچ پێچه. گوتی: ده‌زانم گه‌ردن چییه به‌ڵام درێژ و پێچاو پێچ چییه‌و چۆنه؟ ده‌ستم برد و بازوویم گرت و جوولاندمه‌وه و گوتم .. ئا...ئاوا.. گوتی: ئێستا زانیم ماسی چییه! ئینجا رووی كرده ئافره‌ته‌كه و گوتی: هێشتا هه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی (بیردۆزی ڕێژه‌یی)ت بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه؟
Albert Einstein
ئه‌نشتاین
Comments