top of page

هەشت ئاماژە دەریدەخەن خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزیت.

هەبوونی کەسایەتییەکی بەهێز وا دەکات کەسێک هەمیشە باشترین بۆخۆی هەڵبژێرێت و شەرمەزارنەبێت بەرانبەر بەو شتانەی کە ئەنجامی دەدات، چونکە ئەو سیفەتە لایەنەکێکی ئەرێنی لەسەر کەسەکە جێدەهێڵێت.

ماڵپەڕی" San et Naturale" فەرەنسی هەشت خاڵی ئاشکراکردووە کە دەریدەخەن کەسایەتییەکی بەهێزت هەیە، بەم جۆرە:

١. تۆ سووریت لەسەر ئەوەی هەمیشە خۆت ببیت، بەبێ گوێدانە ئەوەی خەڵک چۆن بیر دەکەنەوە.

٢. ئەو کەسانەی لەچواردەورتن پێت دەڵێن کە زیادەڕۆیی لە هەمووشتێکدا دەکەیت.

٣. هەرکەسێک بناسیت کاریگەری لەسەر جێدەهێڵیت.

٤.گرنگی بەوە نادەیت کەسەکان تۆیان خۆشبوێت یان نا.

٥. کەسێکی راستگۆیت تەنانەت ئەگەر ئەوە کێشەشت بۆ دروست بکات.

٦. بیر و باوەڕی بەهێزت هەیە و ترست لە باسکردنیان نییە.

٧. هەمیشە بە قووڵی هەست بەشتەکان دەکەیت و بیر دەکەیتەوە.

٨. کەسێکی هەستیاریت بەرانبەر بە خۆت و کەسانی تریش.

٩ مشاهدات

Comments


bottom of page