دەقی گفتوگۆکەی نادیە موراد و دۆناڵد ترەمپ
نادیە موراد: خەڵکەکەم ناتوانن بگەڕێنەوە، ئێمە ملیۆنێک کەس نین، ئێمە تەنیا نیو ملیۆن کەسین. نزیکەی 95 لەسەدای ئێزدییەکان هەڵاتن بۆ ئەڵمانیا و رێگەیەکی مەترسیداریان بڕی. ئێمە نەمانویست ببینە پەنابەر، بەڵام شوێنێکی سەلامەتمان دەستناکەوێت. ئەمە هەمووی بەسەر ئێمەدا هات. دایکمیان کوشت، شەش برای منیان کوشت. بەجێمان.
ترەمپ: ئێستا لەکوێن؟
نادیە موراد: داعش هەموویانی کوشت. من هێشتا شەڕ لەپێناو ئەوە دەکەم بەسەلامەتی بژیم. تکایە شتێک بکە. ئەمە تەنیا یەک خێزان نییە.
ترەمپ: باش شارەزای ئەو ناوچەیەم کە تۆباسی دەکەی
نادیە موراد: نیو ملیۆن کەسین. ئەمە پەیوەندی بەتەواوی کۆمەڵگەکەوە هەیە.
ترەمپ: زۆر چاکە، بەوردی سەیری ئەم بابەتە دەکەین
نادیە موراد: زۆر سوپاس بەڕێز ترەمپ.
ترەمپ: نۆبلت وەرگرتووە، ئەمە شتێکی نایابە، خەڵاتی نۆبلیان بۆچی بەتۆ بەخشیوە؟ دەتوانی بۆمانی روون بکەیتەوە؟
نادیە موراد: بۆچی پێمدرا؟ دوای هەموو ئەو شتانەی بەسەرماندا هات. من کۆڵم نەدا. دەمەوێ هەموو لایەک بەڕوونی بیزانن، داعش دەستدرێژی کردە سەر هەزاران ژنی ئێزدی. ئەمە یەکەمجارە ژنێک لە عێراق بچێتە دەرەوەو باس لەوە بکات کە بەسەریدا هات.
ترەمپ: بەڕاست؟ یەکەمجارە؟ تۆ هەڵاتی؟
نادیە موراد: من هەڵاتم، چیدی ئەو ئازادییەم نەماوە. نازانین ئاخۆ داعش ئێستا هەموویانی کوشتووە یان لە زینداندان، بەڵام دەزانین ژمارەیان 3 هەزار ئێزدین، خوشکەزا و برازاو بووکەکەشمانی تێدایە. سێ ساڵ بەر لە ئێستا بووکەکەمان پەیوەندی پێوەکردین و گوتی لە سووریاین. ئێستا هیچ شتێک لەسەر ئەوان نازانین.
ترەمپ: سەیری دەکەین، سەیری دەکەین. زۆر سوپاس
سەرچاوە: پۆرتاڵی ڕووداو
Comments