دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە تەقەکەرەکانی هێرشەکەی هەولێری دەستگیرکردووە و وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارييهك له دژه تيرۆرى كوردستانهوه
ئاگادارى هاووڵاتيان دهكهينهوه، تاوانبار مهزلوم داغ كه دوو رۆژ لهمهوبهر وێنهى وهك داواكراو له پهيجى دژه تيرۆرى كوردستان بڵاوكرايهوه، لهلايهن بهڕێوهبهرايهتى ئاسايشى ههولێر و دژه تيرۆرى كوردستان دهستگير كرا.
زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پايانى هاووڵاتيان دهكهين و وردهكارى زياتر دواتر بڵاودهكرێتهوه.
دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی هەولێر هاونیشتمانییەک و دیپلۆماتکارێکی تورکیا کوژران و هاونیشتمانییەکی دیکەش برینداربوو کە دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وردەكاری رووداوەكە ئەو ناوچەیەی كە رووداوی تەقەكردنەكەی رۆژی چوارشەممەی تێدا روویدا، یەكێك لە ناوچە جوان و بێدەنگ و ئارام و ئاستبەرزەكانی هەولێرە. ناوچەیەكە كافتریای جوان، خواردنگە و چێشتخانەی پێشكەوتوو و كوالێتی بەرزی لێیە، بۆیە دیپلۆمات، كارمەندانی كۆمپانیا بیانییەكان و خاوەنكاران ئەو ناوچەیان كردووەتە شوێنی پشوودان و بەردەوام لە چێشخانەكانی ئەوێ نان دەخۆن، بەڵام ئەوە یەكەم رووداوی تەقەكردنە لەو دەوروبەرە و یەكەم هێرشی بەوشێوەیە لە هەولێر رووبدات. بۆیە تەقەكەرەكان بە پلان شوێنی رووداوەكەیان هەڵبژاردووە، رەنگە چەند رۆژ پێشتریش ئامادەكارییان بۆ كردبێ. كاژێر 11:30 سێ كەس بە ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا یارس دێن و بەرامبەر ئەو كافتریایەی دیپلۆماتە تورکەکەی لێدانیشتووە، رادەوەستن، دواتر هەندێك بەو دەوروبەرەدا دەسووڕێنەوە، شوێنەكە بەجێدێڵن و دوای نیو كاژێر دەگەڕێنەوە، ئەمجارە دەچنە ژوورەوەو یەكێكیان لە مێزی تەنیشت دیپلۆماتە تورکەکە دادەنیشێ و ئەوانیدیكەش لەوبەرەوە، وا خۆیان پیشاندەدەن هەموو شت ئاساییە و وەك هەموو ئەوانەی لەوێن داوای ئاو و چا و قاوە دەكەن. زۆر بە وردیش لە دەوروبەری خۆیان دەڕوانن و دەیانەوێ لە هەموو شت دڵنیا بن، هەندێك كات تێدەپەڕێ و دیپلۆماتە توركەكە دەیەوێ بڕوا، لەوكاتەی كە دەیەوێ پارە بدات، یەكێك لە تەقەكەرەكان هەڵدەستێ و دەمانچەیەكی بێدەنگ دەردێنێ و فیشەكێك دەنێ بە سەری دیپلۆماتە تورکەکەوە، دەستبەجێ گیان لەدەستدەدا. هەموو ئەوانەی كە لەوێن خۆیان دەخەنە سەر زەوی، تەنیا دوو كەس نەبێ. ئەو دوو هاونیشتمانییە گەنجەی كە لە رووداوەكە گیانیان لەدەستدا، هەردووكیان دەیانەوێ هەستنە سەرپێ. بەڵام دیار نییە دەیانەوێ پەلاماری تەقەكەرە بدەن، یان دەیانەوێ دووركەونەوە، لەكاتی هەستانەوەی ئەوان، یەكێكی دیكە لە تەقەكەرەكان كە وادیارە پاسەوانی تەقەكەری سەرەكی دەكات، دەمانچە بێدەنگەكەی دەردێنێ و چەند فیشەكێك بە هەردووكیانەوە دەنێ، پاش ئەوە هاوەڵی دیپلۆماتە تورکەکە كە لەسەر زەوی راكشاوە، دەستدەكاتە تەقە و تەقەكەرەكانیش هەڵدێن، یەكیان لە نزیك دەرگای كافتریاكە بریندار دەبێ و بە شەلە شەل رادەكاتە دەرەوە، لە چوونە دەرەوە دەگەنە دوو كەسی دیكە، بەڵام هیچ ناكەن و سواری ئۆتۆمبێلەكەیان دەبن و زۆر بەخێرایی شوێنەكە بەجێدێڵن. هەموو ئەوانەی لەوێن وادەزانن رووداوێكی ئاساییە، بەڵام كە ئاسایشی ناوچەكە دەچنە سەر كوژراوەكان و تەماشای ناسنامەكەنیان دەكەن، دەردەكەوێ یەكێك لە كوژراوەكان دیپلۆماتێکی كونسووڵخانەی توركیایە لە هەولێر. لە كامێراكانی چاودێری دەمووچاوی تەقەكەرەكان دیارە، بەڵام دەركەوتووە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە ساختەیە و راست نییە.
سەرچاوە: ڕووداو
Comments