ئه‌ڵێن ژن به شه‌رمه‌وه جوانه
- Hiwa Mustafa
- 16 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة

ئه‌ڵێن ژن به شه‌رمه‌وه جوانه
تۆ له‌وه گه‌ڕێ
من ژنێکم بینی گه‌شتبووه ئه‌و دیوو سنوری جوانیه‌وه
کاتێک بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له ده‌ستی دابوو
بێ شه‌رمانه ئه‌گریا
.
ژنێک به کۆڵانه‌که‌ی ئێمه‌دا تێپه‌ڕی ، دار‌و به‌رد هه‌موو شه‌قامه‌که بۆنی گوڵی گرتبوو، پیاوێکی به ته‌مه‌ن ووتی : وه‌کوو مانگی چوارده لێم ڕوونه که عاشقه دواتر سه‌ری داخست و به ده‌نگێکی نزمه‌وه ووتی:
ژنه‌کان که عاشق ئه‌بن
بۆ هه‌ر شوێنێک که ئه‌ڕۆن
شه‌قام ماڵ کۆڵان بۆنی گوڵ ئه‌گرێت
به‌ڵام ژیانی خۆی به بێ بۆن ئه‌مێنێته‌وه
دواتر ده‌ستێکی هێنا به ڕیشه سپیه‌که‌یدا و هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا و ووتی:بڕوام پێ بکه‌ن ژن ئه‌وه‌نده‌یش ئاڵۆز نیه تۆ ئه‌مڕۆ که‌مێک دڵخۆشی بکه له‌گه‌ڵی پێ بکه‌نه شه‌و که خه‌وت سه‌یری بکه ڕێک وه‌کوو مناڵێک وایه له کاتی خه‌ویشدا زه‌ده‌خه‌نه‌ی له‌سه‌ر لێوه .دواتر چووه ناو خۆیه‌وه‌و ووتی له ده‌روازه‌ی هه‌موو شارێک له پشتی هه‌موو ده‌رگای ماڵێک له پشت هه‌موو په‌نجه‌ره‌یه‌کی کراوه‌وی ژوورێک ژنێکی لێیه که له چاوه‌ڕوانیدا پیر ئه‌بێت . دواتر به ده‌سته له رزۆکه‌کانی فرمێسکه کانی خۆی سڕی و ووتیئه‌گه‌ر گه‌نج ببمه‌وه ئه‌و ژنه‌ی که خۆشی ئه‌ویستم سه‌د بیانووی ڕۆشتن ناگۆڕمه‌وه به گوڵێکی کاڵه‌وه بووی سه‌ر کراسه‌که‌ی له ته‌نیشتی ئه‌مێنمه‌وه و لۆچه‌کانی نێو چاوانی ماچ ئه‌که‌م و قژه سپیه‌که‌ی بۆ ئه‌هۆنمه‌وه و ده‌سته له‌رزۆکه‌کانی ئه‌گوشم و ئه‌ڵێم پیری و هه‌زار عه‌یب نا تۆ‌و پیری و هه‌زار جوانی نووسه‌ر: گۆران سعید
Comments