بهسهرهاتێكی ڕاستهقینهی فهرهاد پیرباڵ له فهرهنسا
- Hiwa Mustafa
- 17 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة

بۆ گەشتکردن چوومە وڵاتی فرنسا کچێکم بینی هاوڕێکەی خستبووە سەر پشتی. سەرەتا وامزانی گاڵتە دەکەن،کاتێك نزیك بوومەوە دوو دارشەقم بینی بەدەست کچەی سەرپشتی . وێنەیەکم گرتن هەردوکیان زەردەخەنەیان دەکرد. لێم پرسین: پێویستتان بەیارمەتی هەیە؟ کچە وەستا و هاوڕێکەی داگرت بۆئەوەی کەمێك پشوو بدەن. لێی پرسیم:تۆ گەشتیاریت؟ وتم: بەڵێ . کچەکە وتی: گەر خەڵکی ئەم ناوچە بویتایە ئەوا دەتبینی کە من هەموو ڕۆژانی شەممەیەك هاوڕێکەم هەڵدەگرم و دەیبەم بۆلای دەریاچەکە. منیش وتم: ئەی بۆچی کورسیەکی گەڕۆکی بۆ ناکڕن؟ بۆئەوەی بەئاسانی بچنە ئەوێ. کچەکە وتی: " ئەی ئێمە بۆچی هاوڕێی یەکترین؟ من ئەمەوێ هاوڕێکەم هەست بەهەنگاوەکانم بکات. کاتێك من پیاسەدەکەم ئەویش واهەست بکات خۆیەتی پیاسەدەکات "
コメント