دەتەوێت ئۆتۆمبێلێك بكڕیت، سەیری ئەو فیلمە!
ئەوەيان مەکڕە بەنزين زۆر سەرف دەکا، ئەويان ئەشيایی دەستناکەوێ، ئەويان نافرۆشرێتەوە، ئەويان بۆنيدەکەی فافۆنە و ئەويان دۆسەکەی باغەيە و دەعاميەکەی سينيە، ئەويان ژنانييە، ئەويان لموزی خوارە، ئەويان قونی پانە، ئەويان مەکينەکەی کراوەتەوە و بە عەمەل نايات، ئەويان تەپەی گێڕەکەی دێت، ئەويان تاسەی رەقە، ئەويان دەنگی تايەکانی دێتە ژوورەوە، ئەويان چوار پارچە بۆياغی هەيە، ئێ با هەيبێت جا چيە، بۆياغکاری يانی جوانکاری، يانی تازەگەری، لە ئەمريکا سەيارە بۆياغ بکرێتەوە بە قيممەت تر دەبێت. لە هەمووی قۆڕتر ئەوە نابێت بكڕیت، بۆ؟ بۆی ناوێت لە گەڵ شان و شەوکەتی تۆ نایەتەوە، شەخسیەتی نیە!
کورە جا ئەويان چی نا! نۆ هەت و هەشت جۆری سەيارەت پێ رەفز دەکەنەوە، لە خۆيان و بە مەعلومە و تەخميلی سەقەتيان رەغبەت دەخەنە سەر چوار نەوعی ئۆتۆمبێل، لە بەر هيچ نا، هەر لەبەر ئەوەی ئەم چوارە بەنزين کەم سەرف دەکەن و زوو دەکڕدرێن و زووش دەفرۆشرێنەوە، یانی چەکن چەک لە بازاڕ!
لەو هەولێرەی خۆمان، کە تا دوو ساڵ پێش ئیستە کڕینی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی کەرێتی بوو، بەشەر هەیە ئيستەش"يارس"ی پێ عەقدەمترە لە "فۆرد" ئاخر بە شەڕەف بە "يارس" توشی حاديسە بيت، و سێ کەس لە ناويا بن، داعی ناکا سێ قەبرتان بۆ هەڵکەنن! پارچەی هەمووتان لە چاڵێك شوێنی ئەبێتەوە!
بیلموناسەبە، برادەرێک کامیرییەکی بە هەزار دەردەسەری کڕیبوو، مانگێکی پێنەچوو، چوار برادەری تر لێیان توند کرد و پێیان فرۆشتەوە، لەسەر چی بێت باشە؟ پێتوایە لەبەر ئەوە بووە کە بەنزین زۆر سەرفدەکات؟ یان لەبەر ئەوە بووە ژێرەکەی نزم بوو؟ نە بەشەڕەف، پێیان ووتبوو: کامیری قوڵە، کوشنەکەی چاڵە، تۆش کەڵەگەت و چوار شانە نیت، لێت ناشێ، بەزۆر پێیان فرۆشتبوو!
نوسهر: بهڵێن سابیر عمر
Comments