
باوكم يەكێكە لە كەساتیه كاريگەرەكانى كوردستانى باشوور چەندەها خزمەتى گەورەى كردووە زۆربەى ئەو کەسانەشی له ئێستادا پلەى بەرزيان هەيه لەم هەرێمە قوتابى باوكم بوون وە لە زۆربەى ئاستەنگ و گرفتەكان دەستێكى ديارى هەبووە لەچارەسەرکردن .من نامەوێت روونكردنەوە بدەم لەسەر ئەوەى كە بۆ ماڵی وەفاىی سووتاند، بەڵام داواش دەکەم کە گوێی لێ بگیرێت تا بزانن ئایا لەسەر حەق بوە یا نا. باوكم هەموو كات ويستويەتى لەگەڵى بم لەكارەكانى بەلام من نەمتوانيوە ھەموو جارێك بيرورام وەكو بيروراى ئەو بێت چونكە بيروراى جياواز دەربرينى ئازاديە و مافى هەموو مرۆڤێكه .زۆر دڵگرانم كە ناچارم باسى ژيانى تايبەتى خۆم بوۆ ئێوە بکەم تاوەکو لێم تێبگەن كە من چەند سالێكە نێوانم لەگەل باوكم خراپتر بووە لەوەى باشتر بێت وە چەندەها نامەم بۆ ھاتوە كه گوايە من كورێكى خراپم بۆ باوكم وەپشتى ناگرم بۆ ئەو قسانەى كه دەیکات ،بەڵام تيناگەن كە بوۆ وايه ، چۆن باوكى منە و مامۆستاى من بوە لە هەمان کاتدا مامۆستای ئيوەش بوە بۆیێ لە ئێستادا پێويستى بە هەموومانە، بەڵام تكايە بە ھەڵە لەشتەكان مەروانن وەقسەى نەشياو مەكەن لەسەر شتێك كەراستييەكەى نازانن ،باوكم شانازیه‌بۆ من به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا من كوڕی دایكم و باوكیشمم، ئه‌گه‌ر نه‌شمتوانیوه(نه‌ك نه‌مویستوه) به‌رده‌وام له‌نزیك باوكمه‌وه‌بم ئه‌وه‌له‌كه‌مته‌رخه‌میم نه‌بوه‌ئه‌وه‌نده‌ی هۆكاره‌كه‌ئه‌وه‌بوه‌له‌هه‌ندێك باس‌و خواسی په‌یوه‌ست به‌خێزانه‌كه‌مه وه له‌گه‌ڵ باوكما هاوڕا نه‌بووم و نه‌متوانیوه‌له‌هه‌ندێك مه‌سه‌له‌دا پشتی بگرم كه‌له‌گه‌ڵی هاوڕا نه‌بووم .
من په‌روه‌رده‌ی دایك و باوكێكم كه‌له‌ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه‌فێركراوم بڵێم نه‌خێر و به‌و بیروبۆچونانه‌گۆشكراوم كه‌باوكم فێری زۆر كه‌سی كردوه. هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانم و نه‌متوانیوه‌له‌هه‌ندێك مه‌سه‌له‌دا پشتگیری له‌باوكم بكه‌م و به‌و هۆكاره‌وه‌ئه‌و منی ره‌فز كردوه نه‌ك من كه‌مته‌رخه‌م بم ،
خێزانی من زۆرمان خه‌م و ده‌رده‌سه‌ری بینیوە مه‌رج نیه حه‌ز بكه‌م هه‌موو شتێك بۆ هه‌موو كه‌سێك بگێڕمه‌وه،
تكا ده‌كه‌م هه‌ندێك ڕێز له‌ژیانی تایبه‌تی و ئازاره‌كانمان بگرن چیتر تفه‌نگ به‌تاریكیه‌وه‌مه‌نێن و بڕیار له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانێك مه‌ده‌ن كه‌ئێوه‌له ڕاستیدا شتێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژیانیان نازانن. وە ھيچ كەسێكيش بەقەد من لە ئازارەكانى باوکم تێناگات ، بۆيە من داوا دەكەم چاوێك بە ئەو كارە گەورانەى باوكم دا بخشێندريێتەوە كە لە پێناو خاك و مرۆڤایەتى ئەنجامى داوە وە گوێى بۆ بگيرێت لەلايەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە وە ئەوەى كە مافى خۆيەتى بۆى تەرخان بكرێت و مافى نەخورێت چونكە كەسێکى وەك باوکم جێگاى پرناكرێتەوە بۆيە هيوادارم پێش كۆتای تەمەنى قەدرى بگيرێت و گوێى لێبگيرێ نەك پاش مردنى پەيكەرو قسەى بێسوودى بۆ دروست بكرێ.
لەگەڵ رێزم
ڕۆدان فەرھاد پیرباڵ
Comments