سێ له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له زنجیره درامایه‌ك ده‌كه‌ن
- Hiwa Mustafa
- 25 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة

تۆڕی هه‌واڵی "سی بی ئێس"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له مادلین ئۆلبرایت، كۆڵن پاوڵ و هیلاری كلینتن، وه‌زیرانی پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌شداری له زنجیره درامایه‌كدا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه دیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، له زنجیره‌ی درامای "مادام سكریته‌ری"، رۆڵی "میوانی شه‌ره‌ف" ده‌گێڕن.
سێ ئه‌ڵقه‌ی زنجیره دراماكه تۆماركراوه، له وه‌رزی پێنجه‌م، بڕیاریشه له 7ی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌م په‌خش بكرێت. باربارا هاڵ، به‌رهه‌مێنی جێبجێكاری زنجیره‌كه ده‌ڵێت: "خۆشحاڵ ده‌بین كه گوێمان له بۆچوونه‌كانییان ده‌بێت و له‌به‌رده‌م و دواوه‌ی كامێراش له‌گه‌ڵیان راده‌وه‌ستین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
زنجیره دراماكه باس له كه‌سایه‌تی ئه‌لیزابێس مه‌ككۆرد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ده‌یاندات له نێوان كاره دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ كاره تایبه‌ت و خێزانییه‌كان.
دراماكه یه‌كه‌مجار له ساڵی 2014 په‌خش كرا، كه ئه‌وكات یه‌ك ساڵ بوو هیلاری كلینتن، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جێهێشتبوو، له ساڵی 2015 هیلاری ئاماده‌كاری بۆ خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، به‌ڵام له 2016 له هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رامبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ دۆڕاندی.
مادلین ئۆلبرایت، یه‌كه‌م ژنه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت، ئه‌وكات له ئیداره‌ی بێڵ كلینتن كاری ده‌كرد، كۆڵن پاولیش له سه‌رده‌می جۆرج بووشی كوڕدا، له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بوو.

test