نامەی فیۆدۆر دۆیستۆڤسکی بۆ ماریا ئیساڤیا
- Hiwa Mustafa
- 16 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة

لەو گەڕەکەی تۆی لێ نیشتەجێیت، نۆ ژنی لە تۆ جوانتری لێیە، نۆ ژنی لێیە لە تۆ باڵایان بەرزترە. حەوت ژنی لە تۆ باڵاکورتتری لێیە، یەکێکیان زیاتر لە تۆ منی خۆش دەوێ! بەڵام من تۆم خۆش دەوێ. . لە شوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات، دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات، کچی قاوەخانەکە لە جێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە! بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ. . کچە میوەفرۆشەکە دەڵێ: جگە لای من سێو لە کەسی تر مەکڕە! بەڵام هەر تۆم خۆش دەوێ. من نازانم خۆشەویستی چۆن لەدایك دەبێ، نازانم دووکەس چۆن خۆر لەنێوان خۆیاندا بەش دەکەن،
نازانم شەوەکان چۆن ئەستێرەکان لەنێوان خۆیان بەش دەکەن. نازانم بۆ دڵم وازی لە دراوسێکانت و کچی قاوەخانەکە و میوەفرۆشەکە هێناوە و تۆی هەڵبژارد...!
留言