نایدۆزینەوە!
- Hiwa Mustafa
- 16 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة
تاريخ التحديث: 17 يوليو 2018

ئەوەی ئێوارەیەک بێ ئەوەی ماڵئاوایی بکات ڕۆیشت! نایدوزینەوە ئەوەی بە بێدەنگی قاپییەکەی پێوەداو رۆی! نایبیننەوە ئەوەی پێش ئەوەی خۆر هەڵبێت هەڵات و ڕۆشت!!
من لەدەستی خوم ون بووم وا ون بووم نە دایکم نە خوشکێکی گەورە نامدوزنەوە! نامدوزنەوە بۆی بمگرن و لێم بدەن بڵێن بو ون بوویت! منیش نەوێرم بڵێم بەخەیاڵەوە رێی ماڵەوەم لێون بووە!
من ڕۆشتم بوئەوەی ئەو بدۆزمەوە خوم بە ونبوویی دوزیەوە! منیش بێ ماڵئاوایی وەک هەموو ڕۆشتم و باسکم لە باسکی ونبوونا بوو ! سەرەرۆ ئەڕوشتم!! لە دوورەوە هاواری نەهاتنەوە و چاوەڕێ نەبوونم دووبارە ئەکردەوە!!
Kommentare