پهندی ژیان شوان و مار
- Hiwa Mustafa
- 16 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة

شوانێک مارێکی لەناو بڵێسەی ئاگر دەرباز کرد و خستیە ناو توێشەبەرەی خۆیەوە و بەڕێ کەوت. ماوەیك کە رۆشت، مارەکە پێی وت : بە ملتەوە بدەم یان بە لێوتەوە؟؟ شوانەکە وتی: پاداشتی پیاوەتی کردن ئەمەیە؟ مارەکە وتی: پاداشتی پیاوەتی کردن، ناپیاویە...!! بڕیاریاندا لە یەکێک بپرسن، گەیشتن بە رێویێك و لێیان پرسی چی بکەن؟ رێوی وتی: من تا روداوەکە بە چاوی خۆم، وەک خۆی نەبینم ناتوانم هیچ قسەیەک بکەم. گەڕانەوە و مارەکەیان خستەوە ناو ئاگرەکە. مارەکە کەوتە تەقالا و رێویەکە پێی وت: هەر لەوێ بە بۆ ئەوەی پیاوەتی لە دنیا بنەبڕ نەبێ. نابێ وەک شوان چاک بیت و نابێ وەک ماریش خراپ بیت. ئەبێ وەک رێوی بیت و بزانی کێ شایستەی چاکەکردن و پیاوەتیە.
Comments