پێنج نامەی مناڵان بۆ خوا!
- Hiwa Mustafa
- 25 يوليو 2018
- 1 دقيقة قراءة

خوایە گیان، كێ بە دەوری وڵاتەكاندا خەت ئەكێشێت؟ نان __________ خوایە گیان، حەزم ئەكرد مرۆڤەكانت وا دروست بكردایە كە بە ئاسانی لەت و پەت نەبن.من تا ئێستا سێ تەقەڵ و یەك جێی پێكانم هەیە. جانیت __________ خوایە گیان، حەزم ئەكرد شتێك نەبوایە پێی بوترایە گوناه حەزم ئەكرد شتێك نەبوایە پێی بوترایە شەڕ. تیم ئێم نۆ ساڵان __________ خوایە گیان، لەو كاتەوەی باسی تۆیان بۆ كردووم، هەرگیز هەستم بە تەنیایی نەكردووە. نۆرا ___________ خوایە گیان، من هەستم نەدەكرد ڕەنگی نارنجی و ئەرخەوانی لەگەڵ یەكدا بگونجێن،تا ئەو كاتەی ئەو خۆرئاوابوونەم بینی،كە ڕۆژی سێشەممە دروستت كردبوو.ئای كە نایاب بوو.
ئانجڵ
پهیجی مهودا له فهیس بووك
Kommentare