top of page

کچێکی سویدی لەدوا ساتدا پەنابەرێک لە دیپۆرتکردنەوە رزگاردەکات



کچێکی سوویدی کاتێک دەزانێت لەناو فڕۆکەکەی پەنابەرێکی ئەفغانی لێیە و بە ناچاری دیپۆرتدەکرێتەوە، رەتی دەکاتەوە لەسەر کورسییەکەی دابنیشێت و داوا لە سەرنشینانی فڕۆکەکە دەکات نەهێڵن ئەو پەنابەرە بۆ وڵاتەکەی دیپۆرت بکرێتەوە.

ئیلن ئێرسۆن تیکتی فڕۆکەی لە گوتنبێرگی سوویدە بۆ ئیستەنبوڵ کریبوو و دەیویست بۆ گەشتکردن بچێتە وڵاتی تورکیا، بەڵام کاتێک بە رووداوەکە دەزانێت، لە رێگای هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیدیۆی راستەوخۆ دەکاتەوە و دەگری و داوای وەستاندنی دیپۆرتکردنەوەی پیاوە ئەفغانییەکە دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، کچەکە بە سەرنشینانی فڕۆکەکە دەڵێت: "من نامەوێت کەسێک ژیانی لەدەستبدات تەنها لەبەرئەوەی گەشتی فڕۆکەکەم لە دەستنەدەم".

سەرەڕای رێگری کارمەندانی فرۆکە و هەندێک لە سەرنشینان، ئیلن سەرکەوتوو دەبێت لە کارەکەی و کارمەندانی فڕۆکەکە ناچار دەکات گەشتی پەنابەرە ئەفغانییەکە هەڵبوەشێننەوە.

کچەکە ئێستا وەک پاڵەوانی سۆشیال میدیا لە سووید تەماشا دەکرێت و هەندێکیش رەخنەی لێدەگرن بەوەی وڵاتەکەیان دەخاتە مەترسییەوە.



 
 
 

Comments


  • White Facebook Icon
  • White Twitter Icon
  • White Google+ Icon
  • White Instagram Icon

© 2023 by Hiwa Mustafa As Mawda. Proudly created with Wix.com

bottom of page